سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن دواین دەرفەت دەداتە فراکسیۆنەکان

لڤین:

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نامەیەک ئاڕاستەى فراکسیۆنەکان دەکەن و دوایین دەرفەتیان پێدەدەن لەبارەى پرسی کۆمسیۆن و یاساى هەڵبژاردنەوە.

هێمن هەورامى، رایگەیاند، ئەمڕۆ نامە بۆ فراکسیۆنەکان دەنێرن و داواى دوا هەڵوێستى فراکسیۆنەکان دەکەن لەسەر  پرسی کۆمسیۆن و یاساى هەڵبژاردن و ئەگەر بۆیان دەرکەوت کە رێگرى هەیە بۆ ئەوەى ئەو پرسە نەچێتە پێش، قسەى خۆیان دەبێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتیشى: سەرۆکایەتى پەرلەمان هەوڵى زەمینە سازى و لێتێگەیشتن دەدات کە بێتە ئاراوە لەسەر یاساى هەڵبژاردن، بەتایبەت کە هەندێک فراکسیۆن داواى هەموارى یاساى هەڵبژاردن دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button