کاندیدێک دوور دەخرێتەوە
وردبینی لە ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار تەواو بوو

لڤین:
دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری وردبینیکردنی لەسەر ناوی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی تەواو کرد و کاندیدێک دوور دەخرێتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراق دەستەکە ڕایگەیاند: وردبینی ناوی کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی بەپێی یاسای 10ی ساڵی 2008ی تەواوکردووە بەتایبەتی مادەی 6 و وردەکارییەکانی.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار گەیشووەتە 26 کاندید کە یەکێکیان بە ڕێکاری لێپرسینەوە و دادوەریی دووردەخرێتەوە جەختیشی کردەوە کە “ئەنجامەکان بەفەرمی ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێن”.
دەستەکە هیچ زانیاریەکی لە بارەی ناوی ئەو کاندیدەی کەمەرجە یاساییەکانی تیادا نییە ئاشکرا نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قسەیەکی زۆر لەسەر کاندیدکردنی هۆشیار زێباری هەبوو کە پێشتر بە هۆی گەندەڵەیەوە متمانەی لە وەزیری دارایی لێسەندراوەتەوە.