ئایدن مەعروف: پێویستە عێراق تورکمانەکان وەک نەتەوە بناسێت

لڤین:
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوادەکات حکومەتی نوێی عێراق، هاوسەنگی و سەقامگیر لە عێراق دابمەزرێنێت و تورکمانەکان بە نەتەوە بناسێنێن.
ئایدن مەعروف ڕایگەیاند. پێویستە حکوومەتی نوێی عێراق، تورکمانەکان وەک پێکهاتەیەک ببینێت نەک تەنها وەک پارتێکی سیاسی.
جەختی لەوەش کردەوە کە تورکمانەکان هاوشێوەی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق، مافیان هەیە و پێویستە لە دەستووری عێراقیشدا گرنگی بەم لایەنە بدرێت.
وتیشی “گرنگە لە بودجەی ٢٠٢٢ی عێراقدا بودجەیەکی تایبەت بە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە تورکمانییەکان و هاوکاری کردنی خوێندنی قوتابخانە تورکمانییەکان، دابین بکرێت”.