بزوتنەوەی ئیمتیداد هاوپەیمانی نەوەی نوێیە لە پەرلەمانی عێراق

دامەزرێنەرێکی بزوتنەوەی ئیمتیداد: ئەمیندار و شەش پەرلەمانتاری ئیمتیداد دەنگیان بە حەلبوسیدا

لڤین:

یەکێک لە دامەزێنەرانی بزوتنەوەی ئیمتیداد کە هاوپەیمانی نەوەی نوێیە دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێت، ئەمینداری بزوتنەوەکە و شەش پەرلەمانتاری دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی داوە.

غەسان نازم حەمادی شەبیب، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی ئیمتیداد کە ئێستا هاوپەیمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە ڕایگەیاند:کۆتایی بە کارکردنم لە بزوتنەوەی ئیمتیداد دەهێنم، چیتر بزوتنەوەی ئیمتیداد  نوێنەرایەتی من ناکات.

ئەو کە ئاماژەی بەوە کردووە پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەکە کە خۆی نوسیویەتی و لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزوتنەوەکەدا پەسەند کراوە، پشتگوێخراوەو کاری پێ ناکرێت.

ئەو ئاشکرای کردووە “نامەوێ ئەندامی بزوتنەوەیەک یان سەرکردەیەکی بم کە ئەمیندارەکەی و شەش پەرلەمانتاری دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی حەلبوسی داوە”.

ئەو بزوتنەوەیە بە نۆ پەرلەمانتارەوە هاوپەیمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە کە ئەویش خاوەنی نۆ کورسی پەرلەمانە و دەشڵێن ١٠ پەرلەمانتاری دیکەی سەربەخۆش لە هاوپەیمانیەکەیاندا هەیە، پێشتر ڕەتیانکردەوە کە ئەوان دەنگیان بە هەڵبژاردنی محەمەد حەلبوسی دابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button