عەلی حەمە ساڵح: لە دادگای پێنجوێن دۆسیەی قاچاخچێتی باشماخم بردەوە

لڤین:
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە دادگای پێنجوێن دۆسیەی قاچاخی باشماخی بردووەتەوە و بەڵگەی پێویستی خستووەتەڕوو.
ئەو پەرلەمانتارە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی كۆمەڵگای باشماخ سکاڵای لەسەرمان تۆمارکرد کە گوایە لەسەر دۆسیەی قاچاخی زانیاری ناڕاستمان بڵاوکردوەتەوە.
ئامژەی بەوەکردووە، لە ٢٠٢٠/١٢/١٤ دادوەر نوسراوی بۆ پەرلەمان کردوور بۆ ئەوەی پارێزبەندیان لێوەربگیرێتەوە.ھەر بۆیە خۆی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە پارێزبەندی لێوەربگرێتەوەو بچێتە بەردەم دادگا.
عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: لەبەردەم دادوەر ئامادەبوین بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو: ڤیدیۆ و وێنەی ٣٨ بارھەڵگرمان خستەڕوو کە ژمارەی بارھەڵگرەکان دەرچوو بوون، دوای ئەوەی لە سیستمی گومرگی لێکۆڵینەوە کرا، ٣٦ بارھەڵگریان گومرگیان نەداوە: واتە: بە “قاچاخ” داخڵبون..
دەشڵێت، لە دوای ساڵێک، دادوەر وتەکانی ئێمەی بەڕاست زانی. من بەبەڵگەوە وتەکانم سەلماندو بێتاوان دەرچوم.
ئەوەشی وتووەدادگاش دەڵێ، بەڵگەی پێویستی خستەڕوو لەسەر بوونی دیارەی “قاچاخ” ، ئەمەش ڕاستی قسەکانی عەلی حەمە ساڵح دەردەخات لەسەر “قاچاخ” ی کردونی.
ئاشکراشیکردووە: ئێستا لە ڕێگای داواکاری گشتی و بەبەڵگەی یاسایی ئەوانەی قاچاخی و پشتیان دەدرێنە دادگا…