رێستۆرانتی تین تین بەھۆی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێستۆرانتی ”تین تین”ی بەهۆی بوونی “بڕێكی زۆر پاشەڕۆی مشك و پشیلە لە شوێنی ئامادەكردنی خواردن”ی داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بە گشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی تین تین لەشەقامی سالم دادەخات.

دەشڵێت، لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ریستۆرانتی تین تین بڕێکی زۆر پاشەڕۆی قرتێنەرەکان ( مشک) و پشیلە لە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکەیدایە، بۆیە بەفەرمانی قائیمامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button