سەدر: بەرەو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەڕۆین

لڤین:
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، جارێکی تر دادگای عێراقیی پاکێتی و سەربەخۆیی خۆی و ملکەچ نەبونی بۆ فشارەکان سەلماند و دەشڵێت بەرەو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەڕۆین.
موقتەدا سەدر، لە تویتێکدا لە دوای بڕیایر دادگای فیدڕاڵی کە تیایدا دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقی بە یاساییی لەقەڵەمدا ڕایگەیاند، جارێکی تر دادگای عێراقیی پاکێتی و سەربەخۆیی خۆی و ملکەچ نەبونی بۆ فشارەکان سەلماند.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە: بەرەو پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەڕۆین و هێشتا دەرگامان واڵایە بۆ ئەوانەی گومانی باشیان پێدەبەین.
لەبارەی هەڵوێستی ئەو لایەنانەشی بەشداری حکومەتی ناکەن دەڵێت: هەموان وەک برامان دەمێننەوە ئۆپۆزسیۆن بون هەڵبژێرن یان بایکۆت بکەن.
ئەو لە کۆتایی تویتەکەیدا نوسیویەتی: نەخێر بۆ پاشکۆیەتی، نەخێر بۆ توندوتیژی، نەخێر بۆ یاسا شکێنی.