دادگای فیدراڵی بڕیاری لە دەستوری بوونی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا

لڤین:
دادگای فیدڕاڵی کۆتایی بەمشتومڕەکان هێنا و بڕیاریدا بە دەستوری بونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان. داوای دوو پەرلەمانتاری سکاڵاکاریش رەتکرایەوە.
هەرچەندە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی گفتوگۆی لەبارەی سکاڵآی دوو پەرلەمانتاری چوراچێوەی هەماهەنگی کرد و دواتر گفتوگۆی لەبارەی سکاڵای پیشتری دوو پەرلەمانتاری دیکەی کرد و بڕیاریدا کە دانیشتنەکەی پەرلەمان لە ٩ی مانگدا دەستوری بووە.
بە بڕیاری دادگا لە بارەی دەستوری بوونی دانیشتنەکەی ٩ی مانگ گومان لەسەر ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆتایی پێهات کە ئەگەر دانیشتنەکانی دادگا درێژەی بکێشایە ئەگەر هەبوو رێکاری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەوەشێتەوە.
لە ئێستادا سکاڵای دوو پەرلەمانتارەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ماوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی ١ی شوبات دادگا جارێکی دیکە لەبارەیانەوە بڕیار بدات، ئەمڕۆ تەنها بڕیایر لە سکاڵای باسم خەشان و مەحمود مەشهەدانیدا.
رۆژی ٨ی مانگی داهاتوو دواین وادهیه بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك كۆماری نوێی عێراق،بە هۆی بڕیاردان لە یاسایی بونی دانیشتنەکەی پەرلەمان رێوشوێنهكانی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار ههڵ ناوهشێتهوه و لە ڕۆژی ٨ی مانگ سەرۆک کۆامری نوێ هەڵدەبژێردرێت.