بایدن ئامادەکاری دەکات بۆ شەڕی ئۆكرانیا 

لڤین: 
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریكی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن، لەگەڵ قەتەردا قسەیان كردووە سەبارەت بە پێدانی غاز بە ئەوروپا لەکاتێکدا  ئەگەر روسیا هێرش بکاتە سەر ئۆكرانیا.

بە گوێرەی ئاژانسی لۆمبێرگ جۆو بایدن دەیەوێت داوا لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر بكات، لەم مانگەدا سەردانی كۆشكی سپی بكات و دەیەوێت مەترسی ئەوروپییەكان كەمبكاتەوە لەبارەی گەرمكردنەوەی ماڵەكانیان لەم وەرزی زستانەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەندێك لە وتاڵانی ئەوروپا مەترسی خۆیان نیشانداوە لەوەی، سەپاندنی سزای توند بەسەر روسیا بەهۆی قەیرانی ئۆكرانیاوە، زیان بە ئابوری ئەوان بگەیەنێت‌ و ڤیلادیمیر پۆتن-ی سەرۆكی روسیا وا لێبكات لەناوەڕاستی زستانی ئەمساڵدا هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا رابگرێت یاخود كەمبكاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button