ساڵح موسلیم: شانە نوستووەکانی داعش لە تورکیاوە تەقەمەنیان بۆ دێت

لڤین:
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده، رایگەیاند، شانه نوستووەکانی داعش له حەسەکە، هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی و کەرەستەی لۆجستیان له هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌ستی توركیا و له عێراقه‌وه ده‌هێنن.
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی یەکێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) ڕایگەیاند “شانه شاراوه‌كانی داعش له حەسەکە، هه‌موو ته‌قه‌مه‌نی و لۆجستیان له هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌ستی داگیركاری توركیا و له عێراقه‌وه ده‌هێنن و هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه، به‌و جۆره دیاره كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی كتوپڕ روویانداوه”.
لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیاکانی نزیک لە حزبەکەی دەشڵێت “به‌ر له مانگێك هێزه‌كانی سوریایی دیموکرات “هه‌سه‌ده” له ئۆپراسیۆنێكدا به‌رپرسێكی باڵای داعشیان گرت، ئه‌و كاته ئه‌و كه‌سه پلانی هێرشه‌كه‌ی باس كردووه، دانی به‌وه‌دا نابوو كه به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، دوایی چه‌ته‌كان ده‌چوونه ناوه‌وه و داعشه گیراوه‌كانیان به‌رده‌دا”.
موسلیم وتیشی “هه‌موو كه‌س به‌وه ده‌زانێت كه هێرشه‌كه پێشتر پلانی بۆدانراوه. له گۆڕه‌پانه‌كان و شوێنی مه‌ده‌نیه‌كان جبه‌خانه و ته‌قه‌مه‌نی دانراوه. له‌گه‌ڵ شانه نوستووه‌كان له حه‌سه‌كه تا زیندانه‌كه چوون. چه‌کدارانی داعش-یش له ناوه‌وه‌ی زیندان پشێویان ناوه‌ته‌وه. هه‌ندێك چه‌ته هه‌وڵیاندا كه هه‌ڵبێن. تادێت زانیاری نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه. له دوێنێوه له زیندانه‌كه و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕ له ئارادایه. هه‌ندێك به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه هه‌ڵاتوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه له چه‌ته‌كان پاكبكه‌نه‌وه له حه‌سه‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان راگه‌یاندووه”.
ئەو دەشڵێت: گه‌مارۆدانی هه‌رێمه‌كه، له لای باشوری كوردستان و رژێمی سوریاوه و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان، چه‌كداركردنی داعشه‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمه‌وه و زیندانه‌كان، ئه‌وه هه‌مووی به‌شێكن له‌و كۆنسێپت و پیلانه.
ساڵح وسلیم وتیشی: ته‌واوی ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك روخاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت درێغی ناكه‌ن. تائێستا به ده‌یان شانه‌ی داعش و چه‌ته گیراون و په‌یوه‌ندی هه‌موویان به ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئاشكرا بووه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه هه‌ر له خۆیانه‌وه نه‌یانكردووه. هه‌ندێك كه‌س ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاری لۆجستیان پێده‌ده‌ن. ئه‌گینا هه‌ر بۆخۆیان ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن.