لە ٢٠ ڕۆژدا زیاتر لە ١٣٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

لڤین:
گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، لەسەرەتای ساڵی نوێوە تا ڕۆژى ۲۰ی ئەم مانگە نزیکەی ١٣٠ هەزار و ٣٩٦ گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە١٢ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوورى پارێزگاکە.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاتنی گەشتیاران بۆ سنوورکەمان بەردەوامە و لەو چوارچێوەشدا لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و بارینی بەفر ڕۆژانە ژمارەیەکى زۆر گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانى سنوورى پارێزگاکەمانیان کردووە بەمەبەستی چێژبینین لە دیمەنە سەرنج ڕاکێشەکان، کە بەهۆى بارینى بەفرەوە دروستبوون.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لەسەرەتای ساڵی نوێوە تا ڕۆژى ۲۰ی ئەم مانگە نزیکەی ١٣٠ هەزار و ٣٩٦ گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارینی بەفرەوە زیاتر لە ١٢ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوورى پارێزگای هەولێر.