شارەوانی سلێمانی کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە سە‌رجە‌م كۆمە‌ڵگاكانی نیشتەجێبوون دە‌كات، بەفری ناو كۆمەڵگاكە رابماڵن و خوێی پێدابڕێژن و شەقام و رێگاكانی بماڵن.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاگاداری سە‌رجە‌م كۆمە‌ڵگاكانی نیشتەجێبوون كراوەتەوە كە‌ مۆڵە‌تیان لە‌ ‌بەرێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی وە‌بە‌رھێنان و سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی وە‌رگرتووە‌، دە‌بێیت پابە‌ندی ئە‌م خاڵانە‌ی خوارە‌ بن:

یەكەم: پێویستە‌ ھە‌ستن بە‌پاكردنە‌وە‌ و رامالینی بە‌فر ی ناو كۆمە‌ڵگاكان و رژاندنی خۆێ بە‌سە‌ر شە‌قامە‌كاندا.

دووەم: پاكردنە‌وە‌ی شە‌قام و رێگاكانی بە‌ردە‌م كۆمە‌لگاكان لە‌گە‌ڵ رژاندنی خوێدا.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:” ‌لە‌ لایە‌ن دانیشتوانی كۆمە‌ڵگاكانە‌وە‌ سكاڵای زۆریان بۆ ھاتووە‌ و تیایاندا ئاماژە بەوەكراوە، نیشتەجێبووانی كۆمەڵگاكان ‌كە‌متە‌رخە‌من لە‌پاكردنە‌وە‌ و راماڵینی بە‌فریناو كۆمەڵگەكان و شەقام و رێگاكان و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ‌ئاستە‌نگی ھاتوچۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button