وەزارەتی کارەبا ڕێگری لە دەوامی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەوە هەر فەرمانبەرێكی وەزارەتەکەیان، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ڕێی پێنادرێت دەوام بکات.

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەریمی کوردستان، لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23) بەبێ جیاوازی هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت  و دەشڵێت، ئەم بڕیارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

دەقى راگەیەنراوەکە:  

هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت

بەمەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن بە بڕیار و راسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا؛ هەر فەرمانبەرێک، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.

ئەم بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23) ، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.

جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، لەپێناو رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆرۆنایە، كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانیان و هاووڵاتیان پابەندیی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button