مەزڵوم کۆبانێ: سەرجەم ڕێفێنەرەکانی زیندانەکەی حەسەکە دەستگیرکران

لڤین:
فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند، داعش زۆربەی شانەکانی کۆکردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر زیندانی حەسەکە، بە هاوکاری هاوپەیمانان هەموو ڕفێنەرەکانی دەستگیرکرد.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، داعش زۆربەی شانە نهێنییەکانی خۆی کۆکردۆتەوە و هەوڵی ڕفاندنی زیندانییانداوە لە ڕێگەی تەقینەوە خۆکوژییەکان و دەرکردنی یاخیبووەکانی ناو زیندانی حەسەکە.
وتیشی: هێزە ئەمنییەکانمان بە هاوکاری هاوپەیمانان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و بە تەواوی گەمارۆی زیندانەکەیاندا و تەواوی ڕفێنەرەکانیان دەستگیرکرد.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە بەیانی ئەمڕۆ هەسەدە هێرش و تەقینەوەی بۆ سەر زیندانێکی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعشی ڕاگەیاند و چەند ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە