عێراق بەهۆی هەڵهاتنی زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری دەکات

لڤین:
دوای هەڵهاتن و پێکدادانی ژمارەیەک چەکداری داعش و هێزەکانی سوریایا دیموکراتی ٨٩ چەکدار دەستگیرکران و ژمارەیەک چەکداری دیکەش هەڵهاتوون و حکومەتی عێراقیش لە سەر سنورەکان دەستی بە ئامادەکاری کردووە.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو چه‌ند زیندانییه‌كی داعش له گرتووخانه‌یەکی حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵهاتن، سوپای عێراق له پارێزگای ئه‌نبار خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی، قایمقامی شارۆچكه‌ی قائیم له پارێزگای ئه‌نبار کە هاوسنووره له‌گه‌ڵ سووریا رایگه‌یاند، هه‌ر دوای هه‌ڵهاتنی زیندانییه داعشه‌كان له پارێزگای حه‌سه‌كه، ڕێكاره ئه‌منییه‌كانمان له‌سه‌ر سنوور توند كردووه و سوپای عێراق له‌م ناوچه‌یه به‌ته‌واوی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای زیاتر هێنراونه‌ته سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ پۆلیسی سنوور ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌پارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بادا زیندانییه داعشه‌كان هه‌وڵی هاتنه نێو خاكی عێراق بده‌ن.
قایمقامی شارۆچکەکە وتیشی، هه‌رچه‌نده گرتووخانه‌یکەی حه‌سه‌كه دووره له سنووره‌كانی عێراقه‌وه، به‌ڵام به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئه‌منی ڕێكاری توندی ئه‌منیمان له‌سه‌ر سنووره‌كان داناوه و چاودێری ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌ر په‌ڕینه‌وه یان به‌زاندنێكی سنوور بگرین له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌یەک لە حه‌سه‌كه كه گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی زیندانییانی داعشه و زیاتر له 4 هه‌زار دەستگیرکراوی داعشی تێدایه، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه، چه‌ند زیندانییه‌كی داعش توانیان ڕابكه‌ن كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یان 20 زیندانی بووه.
دوای هێرشەکەش بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوریایا دیموکراتی – هەسەدە ڕایگەیاند کە دۆخی زیندانەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ناو زیندانەکەدا ئاژاوە دروست کراوە و لە دەرەوەش هێرشکراوەتە سەر زیندانەکە.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، کاتێک زیندانیکراوەکانی داعش هەوڵیاندا بەکۆمەڵ لە گرتوخانەی غوێران هەڵبێن، هێزەکانیان لە دەوربەری گرتوخانەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و ٨٩ چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە.
ڕاشیگەیاند، کە چەکدارانی داعش چوونەتە ناو ماڵی هاوڵاتیان لە گەڕەکی زهور و تەقە دەکەن، بەو جۆرەش دەیانەوێت هیوا بدەن بە زیندانییەکان.
پێشتریش هەسەدە ڕایگەیاندبوو، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج لەو چەتانەیان کوشتووە، کە هێرشیان کردبووە سەر گرتوخانەکە و لەناویشیاندا چەکداری چینی هەیە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21