تەندروستی جیهان هۆشداری دەدات

لڤین:
بەرپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند، ئۆمیكرۆن مه‌ترسیداره له‌وانه‌یه گۆڕدراوی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات و هۆشداریدا و داوای خۆپاراستنی کرد.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه، وا نه‌زانن ئۆمیكرۆن مه‌ترسیدارنییه و زیان به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، ئۆمیكرۆن به‌رده‌وامه له‌وه‌ی باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بكێشێت.
بەرپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جهیانی وتیشی “به هه‌ڵه له ئۆمیكرۆن تێمه‌گه‌ن، ئه‌ویش تووشبووی كوشتووه و خه‌ڵكیشی خستووه‌ته نه‌خۆشخانه، مه‌ترسیی ئۆمیكرۆن له گۆردراوه‌كانی تر كه‌متر نییه”.
ئەو هۆشداریدا لە جۆری دیکەی گۆڕاوی کۆرنا و وتی په‌تای كۆرۆنا هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه‌و له‌وانه‌یه گۆڕدراوی نوێ ده‌ربكه‌ون.