پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، ڕاگەیاند، دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا.

وتیشی “ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی  بارینی بەفر و ئاستەنگی هاتوچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمارناکرێن”.

بڕیارەكەی پارێزگاری سلێمانی لەكاتێكدایە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بەفرباین و سەرما ڕووی لە سلێمانی و دەوروبەری كردووە و هاتوچۆی سلێمانی-ش داوا لە ڕاگەیەندراوێكیدا داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەكات لە ماڵەكانیان نەیەنەدەرەوە و “شۆفێریكردن مەترسیدارە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button