لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە مەترسی رووداوی هاتوچۆ زیاتربووە.
ئەمڕۆ پێنجشهممه لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاترە.
دەشڵێت، “بۆیە تکاو داوامان وایە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان”.