تا ئێستا لە ھەولێر 11یانەی شەوانە داخراون

لڤین:

قائیمقامی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 200 كەس دەستگیركراون و 11 شوێن و یانەی شەوانەش داخراون، ئەو شوێنانەش بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندوە “سەرجەم ئەو شوێنانەی داخراون شوێنی ڕێگەپێدراو نەبوون و كاری نەشیاوی تێدا ئەنجامدراوە، شوێنێك بوون كەوا سەرپێچی ڕێنماییەكانیان كردووە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیە دێت كە لە پارێزگا دانراوە، ئێمە پێش سەری ساڵیش ڕامانگەیاند كەوا لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوە بۆ ڕێكخستنەوەی ئەو شوێنانە نەوەک داخستنیان”.
ئاماژەی بەوەشکردوە “سیكتەری گەشتوگوزار یەكێك لە سیكتەرە گرنگەكانە، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش گرنگیەكی تایبەتی پێ دەدات ئێمە هەردەم هەموو لایەنەكانی ئیداری لە هەولێر هەوڵ دەدەین كەوا زیاترین گەشتیار ڕابكێشین بۆ هەولێر و هەروەها پەرە بە شوێنە گەشتیاریەكان بدرێت و فراوان بكرێن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button