ھادی عامری و بارزانی کۆبونەوە

لڤین:
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە، پێکھێنانی حکومەتی نوێ و بەردەوامی ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق تاوتوێکرا.
بارەگای بارزانی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە “لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی، پێکھێنانی حکومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆرکران.”