کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان بە هۆی هەورە بروسکە کێشەی بۆ دروست بووە

لڤین:
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی باران و هەورەبروسکەوە لە قەزای کفری و ناحیەکانی دەوروبەری پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند “بەهۆی باران و لێدانی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ یەکێک لە گۆڕەڕەکانی وێستگەی 132kv کفری دەرچووە لە خزمەت بەهۆی سوتانی یەکێک لە دژە بروسكەكانی ( مانیعە صواعق).”
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئاگاداری دانیشتووانی قەزای کفری و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەینەوە کە پێدانی كارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە تا چارەسەرکرنی ئەو گرفتە.”