هادی عامری داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان دەکات

لڤین:
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بارەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بارەگای پارتە سیاسیەکان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و داوا دەکات هێزە ئەمنیەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییە دەکەین بۆ سەر ناوچەی سەوز و نوسینگەی پارتە سیاسیەکان بەگشتی.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتیشی: ئەم ڕێوشوێنانە ناڕەوان و دەبێت دەزگا ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە ماوەی دوو ڕۆژە چەند هێرێشێک بۆسەر باڵوئۆزخانەی ئەمریکا و پارتە سیاسیەکانی هاوپەیمانی سەدر ئەنجام دراوە و چاوەکان لەسەر گروپە چەکدارەکانی شیعەیە کە ئەنجامدەری ئەو هێرشانەبن، هەر بۆیە ئەمڕۆ قەیس خەزعيلی و هادی عآمری لەو بارەیەوە هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند.