ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ لە هەولێر لافاو دروست نەبووە تەنها لە هەندیک شوێن ئاو کۆبووەتەوە

لڤین:
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەوەی تائێستا لە ئەنجامی بارانبارین دروستبووە لافاو نیە و تەنها لەچەند شوێنێک ئاو کۆبوەتەوە تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
ئومێد خۆشناو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەبەشێک لە شەقامە سەرەکییەکان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل وەستاوە، هاوڵاتیانیش بۆ هەر بابەتێکی فریاکەوتن دەتوانن پەیوەندی بە بەرگری شارستانییەوە بکەن.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: تائێستا بارانبارینی بەخوڕی لەهەولێر زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە، لەوانەش زیان بە تاوەرەکانی کارەبا و ژمارەیەک وێستگەی کارەبا گەیشتووە، پێشبینیش دەکرێت بارانبارین ئەمشەویش بەردەوام بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر فەرمانبەرێک ئەمڕۆ نەچووبێت بۆ دەوام وەک نەهاتوو هەژمار ناکرێت و تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قوتابخانەکانیش بۆ رۆژی شەممە دواخراون.