میدیای پارتی: لە بەغداد بۆمبێك هەڵدرایە ناو بارەگای پارتییەوە

لڤین:

سایتی فەرمی پارتی ئاشكرایكرد، كاتژمێر 5ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێك هەڵدراوەتە ناو حەوشەی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و ماڵپەڕی (التەئاخی) پارتی لە بەغداد.

میدیای فەرمی ئەو حزبە دەشڵێت: بۆمبەكە هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە، لە بارەی زیانە مەددیەکانیشەوە هیچ ڕونکدنەوەیەکی نەداوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوپەیمانی کردنی لەگەڵ بەرەی سەدر و سنەکان بە دەستخستنە ناو کێشەکانی ماڵی شیعي تۆمەتبار دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button