لە سلێمانی 10 گۆمانلێکراوی ئۆمیکرۆن هەیە

لڤین:

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆن رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغدا کراوە.

سەباح هەورامى لەراگەیەنراوێکدا  دەڵێت “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی  ئۆمیکرۆن لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، 10 حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغداد کردووە، ھەفتەی داھاتوو ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغداد دەگەڕێنەوە”.

پێشتر وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە تۆمارکردنى پێنج حاڵەتى توشبوون بە ئۆمیکرۆنى راگەیاند بوو کە سەرجەمیان لە دهۆکن و لەدەرەوەى وڵات گەڕاونەتەوە.

ئەوکاتە وەزارەتەکە ئاشکراشیکرد، ئەو پێنج کەسە ئەندامى یەک خێزانن و ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، لەئێستادا بارى تەندروستیان جێگیرە و پێویستیان بەوە نەبووە لە نەخۆشخانە داخڵبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button