پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

کەشناسیی هەرێم پیشبینیەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند و دەڵێت بارانبارین و بەفر لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پێشبینیەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ دەڵێت “کاریگەرى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت، بارانبارین ئەمڕۆ لە ناوچەى جیاجیا دەبێت”.
پێبینیسی کردووە، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارین زیاتر دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەکان دەبێت.