ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی پێکهێنانی هێزی هاوپەشی هەریم و بەغداد دەکات

لڤین:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە گفتوگۆ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەکردووە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە گفتوگۆ دەکرێن:

– دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.

– ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان.

– دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم .

– گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button