لە چەمچەماڵ سکاڵا لەسەر لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکرێت

لڤین:

ژمارەیەک لەکەسایەتی و چالاکوانانی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنن، لە بەرامبەر ئەو ستەم و ناحەقیانەی بەرامبەر خەڵکی شارۆچکەکەمان دەکرێت چیتر بێ دەنگ نابین.

ئەوان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردووە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۹ کانونی دووەمی ۲۰۲۲ لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسایی لەبەرامبەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆمار دەکەن. چونکە پێیانوایە، ئەو پارەیەی بۆ مانگی ڕابردوو ، مۆلیدە ئەهلیەکان وەریانگرتووە، لەبەرامبەر کاتژمێری کارکردنیاندا زۆر زیاتر بووە.

دەشڵێن: پێشمانوایە ئەو ڕێژە کارکردنەی ئەوان دیاریانکردوە بە ۲۳۰ کاتژمێر، ئەوەندە کارەبا نەدراوە بە هاونیشتیمانیان. ئەوە جگە لەوەی کرێی یەک کاتژمێر کارەبایان بە ٤٨ دینار خەمڵاندوە، لە کاتێکدا لە تەواوی کوردستاندا زۆر کەمتر لەو نرخە کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاونیشتیمانیان.

ئاماژەیەان بەوەشکردووە ئەوان دەیانەوێت، دادگا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و نەهێڵن لە ڕێگای جۆراو جۆرەوە، بە ناوی جیاجیاوە خەڵک بڕوتێنرێتەوە. داوا لە قائیمقام دەکەن لەم کەیسەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێ، وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری چەمچەماڵ..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button