پەکەکە بۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر  تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)ەوە ئەنجامدراوە “بەڵێنمان داوە لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین کە خەباتە بۆ کوردستانێکی ئازاد”.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی تێپەڕینی نۆ ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز و فیدان دۆغان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا دەڵێت “بەڕێزەوە یادی هەڤاڵە ژنە شۆڕشگێڕەکانمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە کوردستانێکی ئازاد لەسەر هێڵی ئازادیی ژنان بنیات بنێین کە ئەویش داواکاری ئەوان بوو.”
پەکەکە دەشڵێت “ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرا. بکوژ عومەر گونەی ئەندامی میت بوو. ئەوەی کە فەرمانی ئەو کۆمەڵکوژیەیدا کە لە ناوەندی پاریسدا ئەنجامدرا، حکومەتی دەوڵەتی تورکە بە سەرۆکایەتی تەیب ئەردۆغان. بڕیاری ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییە کە دەوڵەتی تورک دەخاتە ژێر تاوانباریەکی قورس و ڕووبەڕووی سزادانی دەکاتەوە، ئەستەم بوو ئیدارەی میت بە تەنیا ئەنجامی بدات. چەند مانگێک پێش ئێستا ناوی 22 سەرکردەی پەکەکە کە لە لیستی کوشتندابوون، لە سەرچاوەکانەوە ئاشکراکران”.
پەکەکە وتوشیەتی “شەهیدکردنی هەڤاڵ سارا هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد. شەهیدکردنی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە مەزنانە ئاستی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد نیشان دەدات. چونکە دەیانەوێت هەبوونی کورد لەناوبەرن، ئەوانەی خاوەنداری لە هەبوونی کورد دەکەن، وەک گەورەترین دوژمن دەبینرێن.”


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button