شاندی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ دەچنە بەغداد

لڤین:
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بەغداد بکەن.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی تایبەت بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هۆشیار زێباری، هاوتا پارتییەكەی سەرۆكایەتی دەكرێت، بگەنە بەغداد.
شەرچاوەکەی لڤین وتیشی: لەگەڵ گەیشتنی شاندەکەی یەکێتی و پارتی بۆ بەغداد یەكەم کاریان كۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق.
لەو سەردانەیاندا شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ رەوتی سەدر، و چوارچێوەی هەماهەنگی و هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوومی سوننەكان كۆدەبنەوە.