بافڵ تاڵەبانی و فالح فەیاز کۆبونەوە

لڤین: 
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە سلێمانی کۆبۆیەوە و باسینا لە یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق کرد. 
لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆبونەوەکە پەڕەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت:لە دەباشان پێشوازیکرد لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەکە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەبوون “دواپەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و دۆخی وڵات بە گشتی تاوتوێکرا و بەرپرسیارانە و راشکاوانە ھەڵوێستیان لەبارەوە خرایەڕوو”.
ئاماژە بەوەشکراوە کە “تەئکید لە یەکخستنی ھەوڵە ھەمەلایەنەکان کرایەوە بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button