گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیرا

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری كەشوهەوا و بوونی تەمومژەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماوەیەكی كاتی رادەگیرێن.
ئەحمەد هۆشیار بەمیدیاکانی نزیك لەپارتی ڕاگەیاند “هیچ گەشتێكی ئاسمانی بۆ ماوەیەكی درێژ رانەگیراوە، بەڵام زۆربەی گەشتەكان بەهۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین بەهۆی تەمومژەوە بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێن تا ئەوكاتەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و مەودوای بینین دەگاتە ئەو ئاستەی كە پێویستە بۆ فڕۆكەوان”.
ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا گەشتەكان راگیراون، بەڵام پێشبینی دەكەن دوای نزیكەی كەمێكی دیكە دەستپێبكەنەوە، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ئاماژەی شارەزایانن.