ناوەڕۆکی کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ئاشکراکرا

لڤین:
لیژنەی هاوبەشی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆبوونەوە.
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی، لیژنەی فەرعی هەڵبژاردنی كوردستان كە لەدوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پێكهات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا شاندی یەكێتی، پێكهاتبوون لە رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پەرلەمانی كوردستان، تەلار لەتیف و یوسف گۆران، شاندەكەی پارتیش پێكهاتبوون لە خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، هێمن هەورامی، رزگار ئەژی گۆران و زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان.