ئەو دوو هاوڵاتیەی تورکیا لە برادۆست ڕفاندنی پەیوەندیان بە بنەماڵەکانیان کردووە

لڤین:

ئەو دوو ھاوڵاتییەی برادۆست کە لەلایەن سوپای تورکیاوە رفێندرابوون، پەیوەندیان بە بنەماڵيکانیانەوە کردووە و داوای ناسنامەکانیان کردووە. 

کەسوکاری ئەو دوو ھاوڵاتییەی ناوچەی برادۆست کە ھەفتەی رابردوو لەلایەن سوپای تورکیاوە رفێندرابوون رایانگەیاند، ٣١ی مانگ دوو کەسیان لەلایەن سوپای تورکیاوە رفێندراوە و دوای ھێشتنەوەیان لە سەربازگەیەکی تورکیا بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ھەرێم، دواتر گواستراونەتەوە بۆ شاری جولەمێرگ لە باکوری کوردستان.

کەسوکارەکەی باسیان لەوەش کرد، رفێندراوەکان پەیوەندییان پێوە کردوون و داوایان کردووە ناسنامەکانیان بۆ رەوانە بکەن، بەڵام زانیاری دیکەیان لەسەریان بڵاو نەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button