چەند بڕیارێک لەبارەی گواستنەوەی گشتی لە کەلار دەرکرا

لڤین:
قائیمقامیەتی کەلار بۆ ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و گواستنەوەی گشتی چەند بڕیارێکی دەرکرد و بۆ لەمەودوا دانانی تازە لە کۆڵان و شەقامەکاندا بە لیژنە دەبێت و هەوڵی ڕێگریکردن لە فەرمان بەران دەدرێت کە کاری تەکسی بکەن. 
بەیانی ئەمڕۆ  لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار و ئامادەبوونی لیژنەی رێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی و شەقامەکان کۆبوویەوەک بەڕێوەچوو.تیایدا جەند بڕیارێک دەرکرا.
بڕیارەکان: 
١-پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە ناو شاری کەلار.
٢-راگرتنی پێدانی مۆڵەتی تەکسی گەڕۆک.
٣-پێداچوونەوە بەو مۆڵەتانەی دراون بە تەکسییە گەڕۆکەکان ، رێگریکردن لە کارکردنی فەرمانبەران ، بە پێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە.
٤-دانانی تاسە بە لیژنە دەبێت، پێویستە بە پێی پێویست و لە شوێنی گونجاو دابنرێت.
٥-هەماهەنگی شارەوانی کەلار لە گەڵ بەشی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای کەلار ، لە کاتی ئەنجامدانی پرۆژەکان لە ناو شاری کەلار.
٦-دابینکردنی هێڵی مینی پاص بۆ دانیشتوانی پرۆژەی لانە ستی.
٧-نەهێشنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە نێو شار و ناردنیان بۆ گەراجەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button