تەکنەلۆژیای ساختەکاری قووڵ (Deep Fake) چۆن دەستی پێکرد و گەشتووەتە چ ئاستێک؟

لڤین:

Deep Fake ساختەکاری قووڵ چیە ؟

بە شێوەیەکی سادە تەکنیکی  دیپ فەیک  هەمان تەکنیکە کە بەرنامەکانی چاککردنی وێنە (وەک فۆتۆشۆپ) بەکاری دەهێنن،وێنەی دەموچاوی جیاوازدەخەنە سەر جەستەی کەسانی تر، بەڵام دیپ فەیک تایبەتە بە ڤیدیۆ و پشت دەبەستێت بە زیرەکی دەستکرد، زۆر بە وردی هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی هەموو ئاکارەکانی دەمووچاوی  کەسەکە  لە هەموو گۆشەکانیەوە، تابتوانێت بیخاتەسەر ڤیدێۆی کەسێکی تر.

هەوڵە پێشوەختەکان بۆ تەکنەلۆژیای ساختەکاری قووڵ Deep Fake

زنجیرەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر تەکنەلۆژیای ساختەکاری قووڵ  لە ساڵی 1997 ، لەلایەن گروپێکەوە لە ڕێکخراوی interval Research  بەسەرپەرشتی کریستۆڤەر بۆڵگەر دەستی پێکردوە، لە لێکۆڵینەوەکەدا بە وردی کار لەسەر جوڵەی لێو کراوە کاتێک دەخرێتە سەر ڤیدێۆی کەسێکی تر وەک ئەوەوایە کەسەکە ئەو قسانە بکات کە لەڕاستیدا ئەوقسانەی  نەکردووە.

تەکنەلۆژیای ساختەکاری قووڵ چۆن بڵاوبویەوە؟

لە نیسانی ساڵی 2018 دا کاتێک ناوەندی Buzz Feed  ڤیدیۆیەکی باراک ئۆبامای بڵاوکردەوە کە تیایدا بەشێوەیەکی جیاواز قسەی دەکرد و هێرشی توندی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ، دواتر دەرکەوت قسەکەرەکە هونەرمەندی کۆمیدی “جۆردان بێڵ” ە کە لاسایی دەنگی باراک ئۆباما دەکاتەوە، لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە دەنگەکە لەگەڵ جوڵانی لێوی باراک ئۆبامادا ڕێکخراوە.

ڤیدیۆکە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکرایەوە کە پێگەی Buzz Feed  تیایدا باسی ترسناکی تەکنەلۆژیای ساختەکاری قووڵ دەکات، کە لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی خۆڕاییەوە بەکاردەهێنرێت بۆ دانانی وێنەی کەسایەتیە بەناوبانگەکان  لەسەر ڤیدیۆی نەشیاو.

کەی Deep Fake  بوو بە ترێند؟

لە ساڵی 2019 ڤیدێۆیەکی هونەرمەندی ئەمرییکی بێڵ هیدەر بڵاوبویەوە کە لاسایی تۆم کروزی دەکردەوە، لە چەناڵی یوتیوب “Ctrl Shift Face”  بڵاویدەکردەو، بە تەواوی دەموچاوی تۆم کروزی دەخستەسەر دەموچاوی خۆی، ئەم ڤیدیۆیە بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبویەوە، دواتر ئەو ئەپلیکەیشنانەی لەسەر ئەم تەکنیکە ئیشیان دەکرد بەشێوەیەکی بەربڵاوبەکارهاتن.

پێشکەوتنی تەکنیکی دیپ فەیک

لەسەرەتادا تەکنیکی دیپ فەیک بەم شێوەیە پێشکەوتوو نەبوو ،تەنیا بە چاو دەتوانراهەستی پێبکرێت بەڵام لە ئێستادا زۆر پێشکەوتووە و تەواوی کێشەکانی چارەسەر کراوە بەتایبەتی جوڵاندنی چاو و برۆ، لە ئێستادا کاردەکەن لەسەر چارەسەرکردنی سایکۆلۆژی  ڕوخسار ، بریتیە لە کۆنتڕۆڵ کردنی جوڵەی ڕوخسار کە بگونجێت لەگەڵ ئەو وشانە کە قسەکەر دەیڵێت.

چۆن ڤیدیۆیەک بناسینەوە کە تەکنیکی دیپ فەیکی تیادا بەکارهاتبێت؟

لێکۆڵینەوە لەو سەرچاوەیەی کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە و تا چەند شوێنی متمانەیە.

بگەڕێ بەدوای هەمان ڤیدیۆ لە چەند سەرچاوەیەکی جیاواز لە ئینتەرنێت

چاوەڕێی زانیاری زیاتر بکە بۆ هەر ڤیدیۆیەکی جیاواز کە بڵاو دەبێتەوە پێش ئەوە باوەڕی پێبکەیت

ڤیدیۆکە تا کۆتا نمرە خاو بکەرەوە جیاوازی بکە لەنێوان بەشێک بۆ بەشێکیتری ڤیدیۆکە

چاودێری وردی جوڵەی لێو بکە

 

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button