بارزانی نوێنەرێکی ناردووەتە بەغداد بۆ گفتوگۆی کاندیدی سەرۆک کۆمار

 لڤین:

سەرۆكی پارتی دوو کاندیدی بۆ سەرۆک کۆماری نویی عێراق لە نێو حزبەکەیدا دیاری کردووە و کەسێکیشی بە نوێنەرایەتی خۆی ناردووەتە بەغداد بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ لایەنە عيرەبییەکان بکات. 

رۆژنامەی ئەلعەرەب بڵاویكردەوە مەسعود بارزانی هەریەکە لە هوشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوە و دارایی بووە لەگەڵ فوئاد حسێن، سەرۆكی دیوانی پێشووی سەرۆکایەتی هەرێم  و وەزیری دەرەوەی ئێستای عێراق یەکێکیان بکاتە سەرۆك كۆماری عێراق.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە بە هۆی ئەوەی  ساڵی 2016 لە پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی متمانەی لێوەرگیرایەوە، کیشە لە کاندیدکردنیدا هەیە.

ئاشکرای کردووە حەمید دەربەندی بە ناوی مەسعود بارزانیەوە چووەتە بەغداد بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان، و کەمپینی کاندیدکردنیان بۆ پۆستەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button