وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی جێگیرکردنی ھێزەکانیان لە گوندی لھێبا رونکردنەوە دەدات

لڤین:
وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وای سه‌ر به سوپای عیراق، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی لهێبا جێگیر ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی کورد گەیشتە گوندی لهێبان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: دوای گەیشتن و چوونە ناوەوەی پێشمەرگە بۆ گوندەکە کۆبونەوەیەک لە نێوان فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەرماندەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی نینوی ئەنجامدراو بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراقدا هەیە.