بارزانی سونەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە ریکەوتنێکیان کردووە

لڤین: 

پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزمی سوننە لەگەڵ مەسعود بارزانی رێككەوتوون نەچینە هیچ بەرەیەكی شیعەوە تا ئەوكاتەی گەورەترین لیست تۆماردەكرێت.

خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، دوای دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  رایگەیاند: لەگەڵ بارزانی گەیشتینە هەندێك لێكگەیشتنی بنەڕەتی كە دەشێت ڕەوتی سیستمی سیاسی عێراق ڕاست بكاتەوە، بەڵام خەنجەر هیچی لەبارەی ئەو لێكگەیشتنانە ئاشكرا نەكردووە.

هەر لەو بارەیەوە مشعان جبوری  لە تویتێكدا رایگەیاند: ڕێككەوتین بەیەك ئاست دووری لە لیستە شیعەكانەوە بوەستین تا یەكلابوونەوەی گەورەترین لیست.

هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی خەنجەر و تەقەدوم بەسەرۆكایەتی حەلبوسی دوو لیستی سەرەكی پەرلەمانن لە پێكهاتەی سوننەن و هەردوو هاوپەیمانێتیەکە پێش هەڵبژاردنەکان سەردانی تورکیایان کرد و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button