تەڤگەری ئازادی: گومانمان لە مامەڵەکانی پارتی هەیە لەگەڵ تیرۆرستاندا

لڤین:
تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، لەو کۆمەڵکوژییەی گوندی خدرجیجە، گومانیان ھەیە لە مامەڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچانە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەداو بەو هۆیەوە داوای لێکۆڵینەوە دەکات.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە پارتێکی نزیک لە پەکەکە ناسراوە لە بارەی پەلامارەکەی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جگە لە سەرەخۆشی خۆی دەشڵێت “ئیدانەیەکی توندی ئەو کارە تیرۆریستیە دەکەین”.
ئەو ڕەخنەت ڕەخنەی لە حکومەت و ھێزە ئەمنیەکانی ئەو ناوچانە دەگرتووە و دەڵێت: کەمتەرخەمن لە پاراستنی سەروماڵی خەڵکی ئەو ناوچانە.
تەڤگەری ئازادیی لوتوشیەتی “گومانمان ھەیە لە مامەڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچانە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەدا، ھەربۆیە داواکارین ھەرچی زووە لێکۆڵینەوە لە پاراستنی ئەو ناوچانە بکرێت و پەڕلەمان بەدواداچون بکات لەو کارەساتانە”.