“پارتی و یەکێتی بە هەردووکیان سەروی پەنجا هەزار بندیواریان هەیە”

لڤین:
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهریی له پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی بە هەردووکیان سەروی پەنجا هەزار بندیواریان هەیە و دەتوانن بیبڕن و کێشەی خوێندکارانی پێ چارەسەر بکەن.
عەبدولستار مەجید رایگەیاند: پارتی و یەکێتی بە هەردووکیان سەروی پەنجا هەزار بندیواریان هەیە، بەپێی یاسای چاکسازییەکەی خۆیان دەبوو موچەی ئەو دەیان هەزار بندیوارە ببڕدرایە، بەڵام دەستیان بۆ یەک بندیواریش نەبردووە !
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەشڵێت: ئەگەر ڕاستگۆن و داهاتتان کەمە ئەو بندیوارانە ببڕن و کێشەی دەرماڵەی قوتابیان و چاودێری کۆمەڵایەتی پێ چارەسەر بکەن.
ئماژەی بەوەشکردووە “ئاخر مەعقول نیە ئیدیعای قەیرانی دارایی و کەمی داهات بکەیت، بەڵام دەست نەبەیت بۆ بڕینی موچەی حەرامی هەزاران بندیواری خۆتان”.