زیاد جەبار: تێچوی دەرماڵەی خوێندکاران کەمترلە ٨ ملیار دینارە

لڤین:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایکرد،  وەزیری خوێندنی باڵا ئامادەیە لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا بێتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان رونكردنەوەی خۆی بدات لەبارەی دەرماڵەی خوێندكاران.
زیاد جەبار ریگەیاند: بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (51) لە 15/12/2008 دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان كە سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵان، بەمشێوەیە:  ئەوانەی لە بەشە ناوخۆییەكانن بڕی (60 هەزار) دینار دەرماڵەیان بۆ تەرخان كراوە،  ئەوانەی لەناو شاردان بڕی (40 هەزار) دینار دەرماڵەیان بۆ تەرخانكراوە،  ئێستا ژمارەی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتین لە (150 هەزارو 560) خوێندكار.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەشڵێت:  (84 هەزارو 505) خوێندكار، خوێندكاری ناو شارن، واتە لە بەشە ناوخۆییەكان نین.  (66 هەزارو 55) خوێندكار، دەرەوەی شارن‌و لە بەشە ناوخۆییەكانن.  (84 هەزارو 505) خوێندكار كە لە بەشە ناوخۆییەكان نامێننەوە، ئەگەر بڕی (40 هەزار) دینار دەرماڵە بۆ هەریەكێكیان دابین بكرێت (3 ملیارو 380 ملیۆن‌و 200 هەزار) دینار دەكات.
ئەو دەشڵێت: (66 هەزارو 500) خوێندكار كە لە بەشە ناخۆییەكان دەمێننەوە، ئەگەر بڕی (60 هەزار) دینار دەرماڵە وەربگرن، (3 ملیارو 963 ملیۆن‌و 300 هەزار) دینار دەكات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی گشتی خەرجی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ هەر مانگێك (7 ملیارو 343 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینار دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button