قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی خوێندکارانی خۆپیشاندەری کرد

لڤین:
ئەمڕۆ چوارشەمە قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی زانکۆی چەرموو ژمارەیەک لەمامۆستایانی زانکۆ و بەڕێوەبەری پۆلیس، سەردانی خوێندکارانی خۆپیشاندەریان کرد .
رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ پشتیوانی بۆ داواکاری خوێندکاران دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند داواکارییەکانی خوێندکاران ڕەوایە و لە ڕۆژی یەکەمەوە نوسراومان ئاڕاستەی سەروی خۆمان کردووە.
قائیمقامی چەمچەماڵ داواشیکرد بەشێوەیەکی هێمنانە خۆپیشاندان بکرێت و هێزە ئەمنیەکانیش پارێزەری خۆپیشاندەران دەبن، سوپاسیشی کردن کە لەسەر داوای ئەو ڕێگای هاوڵاتیانیان کردەوە.