کەشناسی پێشبینی بارانبارین دەکات

لڤین: 

بەرێوەبەرایەتی  کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە. 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەسوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاویکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە، لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین پلەی لە نوێ شارەکانی هەرێم کە شاری کەرکوک دەبێت کە  23 پلە و نزمترین پلەی گەرماش لە هەڵەبجە دەبێت کە  6 پلە دەبێت.

باسی لەوەشکردوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەکاتەکانی بەیانی زودا، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button