وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، هەڕەشەی لەو گروپانە دەكات كە لە ئێرانەوە نزیكن و دەڵێت، دژی هەر لایەنێك دەوەستینەوە سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق پێشێلبكات.
ئەمڕۆ شەممە لە 17یەمین كۆنگرەی گفتوگۆی مەنامە لە بەحرەین لوید ئۆستن،وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بەرامبەر بە ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزە و هەوڵی كۆكردنەوەی تێكەڵەیەكی گونجاوی هێز دەدات لەپێناو بەرپەرچدانەوەی ئێران و هاوپەیمانەكانی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی “بەرگری لە بەرژەوەندییەكانمان لە ناوچەكەدا دەكەین و تێكەڵەیەكی گونجاوی هێز كۆدەكەینەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران، هێزەكانمان لە ئێران و بریكارەكانی دەپارێزین، ئەمریكا هێزی زۆری لە ناوچەكەدا هەیە و ئەگەر پێویست بێت هێزی زیاتریش دەهێنین”.
ئۆستن باسی لەوەشکرد “واشنتن پاڵپشتی لە سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق دەكات و دژی هەر لایەنێك دەوەستێتەوە كە بیەوێت ئەو دوو بنەمایە پێشێلبكات”.