سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

لڤین:
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ، سبەینێ شایستەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ رایگەیاند “وەك یەكەم پەروەردە پاش ئامادەكردنی لیستەكان بەپێی رێنماییە نوێیەكانی وەزارەتی دارایی و پەروەردە و پاش وردبینی، بەبێ هیچ كێشە و گرفتێك سبهینێ ( سێ شەممە ١٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) مووچە و شایستەی مانگی نۆی مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ لە رێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكانەوە دابەش دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشکراوە،” بۆ مانگەكانی داهاتووش وەك هەمیشە لەكات و ساتی خۆیدا كارەكان تەواو دەكەین و لەئێستاوە كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مانگەكانی (10-11) دەكەین”.