ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای پێکهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر له عێراق دەکات

لڤین:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربڕی و داواشیكرد،حكومه‌تێكی گشتگیر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان پێكبهێندرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشوازی له راپۆرتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق و هاوكارییه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (یونامی).
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ستایشی گه‌لی عێراقیان كرد بۆ پابه‌ندبونیان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه ئه‌منیه‌كان و ره‌چاوكردنی رۆڵی یۆنامی له پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پلاندانان و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جه‌ختیان له سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه كه 7 ئه‌م مانگه كرایه ئامانج.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه رایانگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سكاڵا و تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن و داوا له هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، په‌یڕه‌وی یاسایی و ئاشتیانه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جۆره گله‌ییانه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ لاوازكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هانی هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ده‌ن، ڕێز له‌پڕۆسه‌ی پێناسه‌كراوی یاسایی بگرن و پێداچونه‌وه‌یه‌كی دادوه‌ریی ئاشتیانه و سه‌ربه‌خۆ بۆ داواكارییه‌كانیان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و داواشده‌كه‌ن، حكومه‌تێكی گشتگیر پێكبهێندرێت كه چاكسازییه‌كی مانادار بۆ دابینكردنی پێداویستی و خواستی هه‌مو عێراقییه‌كان ئه‌نجامبدات .