بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

لڤین:
بۆ باشتر بەڕێوەچوونی باشتری کارەکان و دروستکردنی تەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە “بەمەبەستی بەڕێوەچونی باشتری کارەکان و دروستکردنی تەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار”.
هەرچەندە هەڵيبجە ماوەی چەند ساڵێکە کراوە بە پارێزگا بەڵام تا ئێستا یەکە ئیداریەکەی بە تەواوەتی پێکنەهاتووە و ژمارەیەکی زۆر بەڕێوەبەرایەتی تیادا نەکراوەتەوە.