موسەنا ئەمین: پارتی و یەکێتی خۆیان رێکبکەون کورد کێشەی نییە ئەوان خۆیان کێشەن

لڤین:  

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، کێشەی کورد پارتی و یەکێتین، ئەگەر ئەوان ڕێکبکەون بۆ خۆیان، کورد کێشەی نیە، لە شەستەکانەوە تا ئەمڕۆ هەروابووە، لە ڕێککەوتنیاندا هەر کێشە بوون، لە ڕێکنەکەوتنیشیاندا کێشە بوون.

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی و کاندیدی دەرچووی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراقە لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: بڕوامان بە بەشداری لە حکومەتی عێراق نیە لانی کەم زۆرینەی سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕوای بە بەشداری لە حکومەتی عێراق نیە، ڕەنگە بۆچونی جیاوازیش هەبێت، بەڵام زۆرینە ئەو بۆچونەمان هەیە، بەتایبەت کە بەشداری کردن لە حکومەت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک ڕێکدەخرێت کە ڕەنگە لەگەڵ پارتی و یەکێتی بچینە ڕێککەوتنێک کە ئێمە لەم کاتەدا بەباشی نازانین.

ئەو لەبارەی کۆبونەوەی لایەنە کوردیەکا وتی: ئێمە بە باشی نازانین ئەو جۆرە کۆبونەوانە، بە پێویستیشی نازانین هیچ جۆرە بەرهەمێکمان لەو کۆبونەوانە نەبینیووە، من کاتی تریش وتومە کێشەی کورد پارتی و یەکێتین، ئەگەر ئەوان ڕێکبکەون بۆ خۆیان، کورد کێشەی نیە، لە شەستەکانەوە تا ئەمڕۆ هەروابووە، لە ڕێککەوتنیاندا هەر کێشە بوون، لە ڕێکنەکەوتنیشیاندا کێشە بوون، شەڕی ناوخۆیان دروستکردووە، یا وەک ئەوەی لە خولی ڕابردووی پەرلەمان دروستییان کرد لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، بە ڕێککەوتنیشییان هەمیشە دیموکراسییان خنکاندووە ڕای ئازادییان نەهێشتووە، سامانی سەرزەوی و ژێر زەوییان بە تاڵان بردووە، ئەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لە ناوخۆ، بۆ بەغدادیش کێشە هەر خۆیانن خوا دەکات پارتی و یەکێتی خۆیان ڕێکدەکەون بەشداری کردن لە حکومەتی عێراقی ئیمتیازە ئێمە ئەو ئیمتیازەمان ناوێ.

ئاشکراشیکرد “پارتی داوای کرد کۆبونەوەمان لەگەڵ بکات بەڵام ئێمە پێمان وتن هێشتا زووە، بۆیە یەکگرتوو ئەو بڕیارەیدا (بەشداری نەکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق) تا سەرقاڵ نەکرێین بە هەندێک کۆبونەوەی ناپێویست، پێش هەڵبژاردنەکان خۆ پارتی هاتە بەغداد لەگەڵ سەدرییەکان و حەلبوسی ڕێککەوت، یەکێتیش هەروا کۆبونەوەی کردووە لە بەغداد بەردەوام، ئەمەی ئەمان باسی دەکەن ئێستا ڕێککەوتنە لەسەر پۆست”.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە زیاتر ڕونیکردەوە “تا ئێستا نەمانبینیووە پارتی و یەکێتی پڕۆژەیەک لەسەر بابەتە نەتەوایەتییەکانی کورد بهێنن بڵێن ئەم کێشانە چۆن چارەسەر بکەین عەقڵییان پێ نەشکاوە پریزینتشنێک( presentation) مان بۆ بکەن، ئەوان تەنها لەسەر پۆست گفتوگۆ دەکەن و لەسەر پۆستیش شەڕ دەکەن هەتا دوا پۆست کە بڕیاردەری لیژنەیەکە هیچ گرنگیەکی نیە”.

ئەو دەشڵێت لایەنی عێراقیش پەیوەندیان پێوەکردوون بۆ ڕێکەوتن بەڵام رەتیانکردووەتەوە و دەڵێ “تەنها پارتی و یەکێتیمان ڕەفز نەکردووە، هەروەها پێکهاتەی پەرلەمانی داهاتوش دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەبێت وە ژمارەیەکی باشیش سەربەخۆن ئەو سەربەخۆیانەش بۆ ئەوە نەهاتون بچنە حکومەت لەبەرئەوە پێشبینی دەکەین لە %40- %45 ی پەرلەمانی داهاتوو پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن دەبێت و چوار کورسیش لەناو ئەو پێکهاتەیە ژمارەیە و کەم نیە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button