بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش ٢١ ساڵ زیندانی ئازادکرا

لڤین:

سەعید سەنگەر، زیندانی سیاسیی کورد پاش ٢١ ساڵ بەندکران لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا، ئێوارەی دوێنێ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازادکرا.

ئەو کە لەماوەی ئەو ٢١ ساڵەدا هیچ مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە زیندانی پێنەدرا و سێ ساڵیش زیاتر لە سزاکەی خۆی لە زیندان ماوەتەوە.

سەعید سەنگەر خەڵکی شاری پیرانشارە و ٢١ ساڵ پێش ئێستا لە شاری مەریوان دەستبەسەرکرا و پاشان ڕەوانەی زیندانی سنە و دواتر ئێڤینی تاران کرا.

سەرەتا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی “موحارەبە لەڕێگەی ئەندامێتیی ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق” بەلە سێدارەدان سزادرا، بەڵام مانگێک دواتر دادگای پێداچونەوە سزاکەی گۆڕی بۆ زیندانی هەتا هەتایی،دوای ١٦ ساڵ لە زیندانی سزاکەی کەمکرایەوە بۆ ١٨ ساڵ.

سەعید سەنگەر تەنانەت پاش تێپەڕکردنی ١٨ ساڵ سزای بەندکرانەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕاگیرا، دوینێش بە هۆی لێبوردنەکەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئەو زیدانییە کوردەی گرتەوە و دوێنێ ئێوارە ئازادکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button